رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى شیعه‌وه ئاشكراى كردووه، له گفتوگۆى سیاسى لایه‌نه عێراقیه‌كان به رژدى باسى چاره‌سه‌ركردنى دۆسیه‌ى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كرێت، چونكه لایه‌نه شیعه‌كانیش گه‌یشتووه‌نه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه ده‌بێت بابه‌ته‌كه یه‌كلایى بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 24ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات، حزبه براوه‌كانى شیعه، له‌وه نزیك ده‌بنه‌وه بڕیارێك له باره‌ى چاره‌نووسى حه‌شدى شه‌عبى و میلیشیا چه‌كداره‌كانى سه‌ربه ئێران بده‌ن. به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستى به كۆده‌نگى شیعه‌ى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى و ره‌زامه‌ندى ئێران و دانوستاندنێكى نائاسایى هه‌یه له‌گه‌ڵ واشنتن.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه چه‌ندان لایه‌نى شیعه ئێسته به‌و بڕوایه گه‌یشتوون ده‌بێت به رژدى سه‌یرى دۆسیه‌ى حه‌شدى شه‌عبى و چه‌كى میلیشیاكان بكرێت، چونكه پێیانوایه ململانێیه‌كى رووخێنه‌ر له‌نێوان لایه‌نه‌كانى شیعه هه‌یه بۆ سه‌پاندنى هه‌ژموون له‌ناو حه‌شدى شه‌عبیدا.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت نموونه‌ى سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه‌ى هێناوه‌ته‌وه كه لێدوانى بۆ رۆژنامه‌كه داوه و گوتویه‌تى، “عێراق بۆ قۆناغى داهاتوو پێویستى به به‌كارهێنانى چه‌ك نییه”. شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌باره‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌وه ده‌ڵێت، “به‌ر له چه‌ند ساڵێك هه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌یه یه‌كێك بوو له سه‌رسه‌خترین به‌رگریكه‌ران له به‌ره‌ى مقاوه‌مه و چه‌كدانانى ره‌ت ده‌كرده‌وه، به‌ڵام چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێسته زۆرێك له به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى ده‌سه‌ڵاتدارى شیعه گۆڕانكارییان له هه‌ڵوێسته سیاسییه‌كانى خۆیان كردووه”.
به بڕواى شه‌رق ئه‌وسه‌ت سێ بژارده له‌به‌رده‌م حه‌شدى شه‌عبییه: یه‌كخستنى له دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت، كه‌مكردنه‌وه‌ى بۆئه‌وه‌ى له رووى دارایى و ئاسایشه‌وه كۆنتڕۆڵ بكرێن، سێیه‌م بژارده‌یش ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ستبوونى سیاسى ئه‌و هێزانه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و بخرێنه ژێر كۆنتڕۆڵى فه‌رمانده‌یى فه‌رمى سه‌ربازى عێراق.
















Leave a Reply