بینەر:
(1.7K)
ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆك كۆماری سووریا له وتارێكدا كه له كۆڕبه‌ندی ده‌وحه پێشكه‌شی كرد، رای گه‌یاند وڵاته‌كه‌ی پابه‌نده به رێككه‌وتنی 1974 له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، به‌ڵام هه‌ڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی داماڵڕاو له چه‌ك له باشوور، سووریا ده‌خاته دۆخێكی مه‌ترسیدار.
ئه‌و ئیسرائیلی به‌وه تۆمه‌تبار كرد له دوای جه‌نگی غه‌زه، ده‌یه‌وێت قه‌یرانه‌كه هه‌نارده‌ی وڵاتانی تری ناوچه‌كه بكات.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، له هه‌شتی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه تا ئێسته، ئیسرائیل زیاتر له هه‌زار هێرشی ئاسمانی و 400 هێرشی وشكانی كردووه‌ته سه‌ر سووریا.
سه‌رۆك كۆماری راگوزه‌ری سووریا روونی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی په‌یامی ئه‌رێنی و روونی ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كردووه، به‌ڵام ئیسرئیل به بیانووی جیاواز هێرشی كردووه‌ته سه‌ر سووریا.
















Leave a Reply