شاندێكی پەرلەمانی توركیا سەردانی ئۆجەلانی كرد

بینەر: (903)

نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی توركیا رای گەیاند كە بۆ یەكەم جار شاندێكی لیژنەی تایبەت بە داماڵینی چەكی پەكەكە لە پەرلەمانی توركیا سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری گیراوی پەكەكەی لە گرتووخانەی دوورگەی ئیمرالی كرد.

بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەكە، شاندەكە بابەتی هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە و داماڵینی چەكەكانی باس كردووە، جیا لە جێبەجێكردنی رێككەوتنی 10ی ئاداری رابردووی دیمەشق لە نێوان هەسەدە و حكوومەتی كاتیی سووریا، ئەمە و شاندەكە لە نوێرایەتی سێ لە كۆی 11 پارتی پەرلەمانی توركیا پێك هاتبوو، ئەوانیش داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار و بزاوی نەتەوەپەرستی هاوپەیمانی و دەم پارتی.

شایەنی باسە ئەوە یەكەم سەردانی شاندی پەرلەمانی توركیایە بۆ ئۆجەلان لە گرتووخانەكەی لە دوورگەی ئیمرالی، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی كە لە كۆتایی ساڵی رابردوو خرایە روو و عەبدوڵا ئۆجەلان ئەمساڵ بە فەرمی داوایەكی بۆ ئاشتەوایی راگەیاند و لەسەر ئەو بنەمایە پەكەكە لە ئایاری ئەمساڵ بڕیاری دانانی چەك و خۆهەڵوەشانەوەی دا و بەم دواییەش بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لە توركیا بەرەو قەندیل دا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *