ئێران بۆ پارێزگاریكردن لە هەژموونی بەسەر ناوچەكە، كە پشت بە پێكهاتەی شیعە دەبەستێت، دەیەوێ دۆخەكە وا وێنا بكات كە ئەوان لەژێر هەشەڕەدان و پێویستە چەكدار بن و سەر بە بەرەی موقاوەمەت و لەژێر چەتری ئێراندا بن بۆ ئەوەی لەناو نەچن و هەر لە دەسەڵات بمێننەوە، شرۆڤەكارێكی ناوداری ئێران روو لە شیعەی عێراق دەكات و بە توندی وریایان دەكاتەوە لەوەی هەمان چارەنووسی بەشار ئەسەدیان دەبێت.
ئەمیر مووسەوی شرۆڤەكار و توێژەری سیاسیی ئێرانی هێزە شیعەكانی عێراقی خستە بەردەم پرسیارێكی هەستیار، ئەویش مانای چییە ئەگەر لەو دۆخە ئاڵۆزەی ئێستەی ناوچەكە عێراق ئاراستەی هاوپەیمانیەتی بگۆڕێت؟، ئەو وریایان دەكاتەوە بەوەی رووبەڕووی هەمان چارەنووسی بەشار ئەسەد دەبنەوە، وەك هەوڵێك بۆ بەستنەوەی دۆخی ئێستەی عێراق بە ئەزموونی چەند وڵاتێك كە باجی گۆڕانكارییان دا.
ئەو قسانەی مووسەوی وێناكردنی داهاتوو نییە ئەوەندی هەوڵێكە بۆ بەستنەوەی ئێستەی عێراق بە ئەزموونی چەند وڵاتێك باجی گۆڕانكاریی خێرایان دا، واتە لە بازنەی ئێرانەوە بۆ بازنەی ئەمەریكا و عەرەب، وەك سووریا، كاتێك نەك وەك خۆشەویستیی چوونە باوەشی عەرەب، بەڵكو بۆ خۆرزگاركردن لە پشتبەستن بە یەك بەرەیی كە نەیتوانی لە رووخانی ئابووری و دابڕانی نێودەوڵەتی بیپارێزێت، رووی لە ریاز و ئەبوزەبی و قاهیرە كرد، بەڵام كە تاقی كردەوە، ئەو بژارانە بوونە هەڵم و دیمەشق بۆی دەركەوت كە رێگەی گەڕانەوە سەختە، تارانیش چیتر ئامادە نەبوو وەك پێشوو هێز و چەك و پارەی بۆ دابین بكات















Leave a Reply