سەید کاکە لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگەنیوز_

کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو بە (سەید کاکە) پێشمەرگەی دێرین و یەکێک لە ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان، لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە ئەحمەد شاکر عەبدولڕەحمان، نەوەی سەید کاکە رایگەیاند، ئەمڕۆ باپیری کۆچی دوایی کرد. بە وتەی ئەو نەوەیەی سەید کاکە، ناوبراو نزیکەی دوو مانگە لە نەخۆشخانەی پار خەوێنرابوو و لەوێش کۆچی دوایی کردووە و  بڕیارە هەر ئەمڕۆ تەرمەکەی لە گۆڕستانی مەعمەل قیڕ لە شاری هەولێر بە خاک بسپێردرێت. 
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیەوە، کێشەی جەستەیی زۆر بوو، هۆکاری مردنەکەشی نەخۆشیی هەناو بووە.
 
کاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو به‌ سەید کاکە، فه‌رمانده‌ و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی 1932 لە دایکبووە. 

ساڵی 1962 پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌‌‌، ساڵی 1976 له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه‌‌،‌ ساڵی 1977 به‌ فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دەستنیشانکراوە.
 
ساڵی 1981 له‌ كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی سۆسیالیستی كوردستان، ساڵی 1983 بووه‌ته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازی هێزه‌كانی به‌ره‌ی جود (به‌ره‌ی نیشتمانی دیموكراتی)، ساڵی 1993 له‌ كۆنگره‌ی یازده‌یه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.
 
ساڵی 2005 لە هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان، لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئەندامی پەرلەمان هەڵبژێردراوە. 

لە 15ی كانوونی یه‌كه‌می 2010 له‌لایه‌ن مەسعود بارزانییه‌وه‌ \’مەدالیای بارزانیی نه‌مری\’ پێ به‌خشراوه‌.

PM:03:14:24/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 36
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *