سەرما چۆن كار دەكاتە سەر كێشەی دڵ؟

بینەر: (1.3K)

دڵ گرنگترین ئەندامەكانی لەشە و بوونی دڵێكی تەندروست واتە ژیانێكی تەندروست و بەپێچەوانەوە، بۆیە پێویستە لە رێگەی خۆراك و شێوازی ژیانی تەندروست و خەو و جووڵەكردنی باش پارێزگاری لە تەندروستی دڵ بكرێت، رەنگە كەسانێك لەبەر هۆكاری جیاواز تووشی كێشەی دڵ ببن، پێویستە ئەوان، بەتایبەتی لە وەرزی سەرما وریای خۆیان بن.

سەرما وا دەكات لەشی مرۆڤ هەندێك گۆڕانكاری بەسەردا بێت بۆ خۆگونجاندن، لەوانە تەسكبوونەوە و گرژبوونی لوولەكانی خوێن بۆ رێكخستنی پلەی گەرمی لەش، بەڵام كە ئەوە روودەدات، پەستانی خوێن بەرز دەبێتەوە و قورسایی دەكەوێتە سەر دڵ و ناچار دەبێت بۆ گەیاندنی خوێن بۆ ئەندامەكانی لەش ئەركی زیاتر بكێشێت.

ئەگەر تۆ كەسێكی تەندروەست بیت، واتە دڵ و لوولەكانی خوێنت تەندروست و ئاسایی بن، كێشەیەكت نابێت، بەڵام ئەگەر چەند كێشەیەكت هەبێت وەك تەسكبوونەوە و گیرانی خوێنبەری تاجی، خوێن بە باشی ناگاتە ماسولكەكانی دڵ، واتە خۆراك و ئۆكسجین، ئەوەش سینگەكوژێ یان دڵەنۆرە دروست دەكات، بۆیە پێویستە ئەوانەی هەر كێشەیەكی دڵ و لوولەكانی خوێنیان هەیە لە سەرما وریا بن لە رێگەی خۆپاراستن لە چوونە دەرەوە لە كەشی سارد یان پۆشتنی جلوبەرگی ئەستوور و زستانە و داپۆشینی سەر و دەست و لەپێكردنی گۆرەوی و پێڵاوی ئەستوور.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *