سەدر داوا دەكات خۆپیشاندان لە هەموو پارێزگاكانی عێراق بكرێت

بینەر: (1.1K)

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوا دەكات، رۆژی شەمووی داهاتوو لە تەواوی شارەكانی عێراق خۆپیشاندان بكرێت و سەركۆنەی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 30ی ئادار موقتەدار سەدر لە راگەیەنراوێكدا داوا دەكات لە تەواوی شارەكانی عێراق خۆپیشاندان بكرێت و سەركۆنەی هێرشەكانی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بكرێت.

لەبارەی وادەی بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكە دەڵێ‌ رۆژی شەمووی داهاتوو بێت و چوار و نیوی ئێوارە بكرێت، دەبێت ئاشتیانە بێت و تەنیا ئاڵای عێراقی تێدا بەرز بكرێتەوە و داوای ئاشتی بۆ تەواوی ناوچەكە بكرێت.

لە دوای هەڵگیرسانی شەڕی ئەمەریكا و ئیسرائیل دژ بە ئێران لە 28ی مانگی رابردوو ئەمە یەكەم هەڵوێستی موقتەدا سەدرە لەسەر شەڕەكەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *