كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى ئاشكراى كرد، له ماوه‌ى هه‌شت مانگ مانگى رابردوودا عێراق ملیارێك و 29 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه كردووه، داهاتهكهیش 55 ملیار و 852 ملیۆن دۆلار بووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى تشرینى دووه‌م، كۆمپانیاى سۆمۆ بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو و داهاته‌كه‌ى له هه‌شت مانگ مانگى ئه‌مساڵ ئاشكرا كردووه، زانیارییه‌كانى سۆمۆ بۆ مانگى ئادار تا ئه‌م مانگه.
له‌م ماوه‌یه‌دا عێراق ملیارێك و 29 ملیۆن و 213 هه‌زار و 454 به‌رمیلى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه كردووه، به تێكڕای مانگانه 102 ملیۆن و 921 هه‌زار و 345 به‌رمیل و تێكڕاى رۆژانه‌ى سێ ملیۆن و 430 هه‌زار به‌رمیل.
داهاته‌كه‌یشى له‌م ماوه‌یه‌دا 55 ملیار و 852 ملیۆن 346 هه‌زار و 92 دۆلار بووه. بڕى نه‌وتى هه‌نارده‌كراو له كێڵگه‌كانى به‌سره و ناوه‌ڕاستى عێراق، ملیارێك و پێنج ملیۆن و 380 هه‌زار و 183 به‌رمیل بووه، نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئوردن له‌و ماوه‌یه‌دا سێ ملیۆن و 138 هه‌زار و 271 به‌رمیل بووه، نه‌وتى هه‌رێمى كوردستانیش له ماوه‌ى دوو مانگى رابردوودا پێنج ملیۆن و 834 هه‌زار و 864 به‌رمیل بووه.
















Leave a Reply