كه‌ناڵى سى ئێن ئێن بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به رێككه‌وتنى نه‌وت به‌رانبه‌ر به ئاو، حكوومه‌تى عێراق خزمه‌تى سیاسه‌تى فراوانخوازى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا ده‌كات و سه‌روه‌ریى خۆى ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى كانوونى یه‌كه‌م، كه‌ناڵى سى ئێن ئێن باس له دوایین رێككه‌وتن ده‌كات كه له سه‌ره‌تاى مانگى تشرینى دووه‌م، حكوومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى توركیا ئه‌نجامى داوه. پێی وایه ئه‌و رێككه‌وتنه له‌لایه‌ن توركیاوه وا پێشان ده‌درێت گوایه له خزمه‌تى هه‌ردوولایه، كه‌چى له ناوه‌ڕۆكى ئه‌و رێككه‌وتنه چه‌ندان مه‌ترسیى گه‌وره هه‌یه، بۆیه له‌لایه‌ن شاره‌زایان و هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دارى عێراق رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كردووه، عێراق واى لێ هاتووه پشت به رێككه‌وتنى دووقۆڵى ده‌به‌ستێ له‌برى رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌مه‌یش سه‌روه‌ریى عێراق ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.















Leave a Reply