سوپای پاسداران به‌رپرسیارێتیی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگر له‌ كه‌نداوی له‌ ئه‌ستۆ گرت

👁️بینەر: (7)

سوپای پاسداران به‌ فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه‌، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانیان له‌ كه‌نداو ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگردا گرتووه‌ كه‌ ویستوویه‌تی به‌ره‌و سینگاپوور بڕوات.

دیاره‌ رووداوه‌كه‌ دوێنێ به‌یانی بووه‌ و به‌ گوته‌ی سوپای پاسداران، هه‌نگاوه‌كه‌یان دوای فه‌رمانی ده‌زگای دادی وڵاته‌كه‌یان بووه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن كه‌شتییه‌كی بازرگانی له‌ ژێر ناوی تالارا كه‌ به‌ ئاڵای دوورگه‌كانی مارشاڵ له‌ جووڵه‌دا بووه‌.

له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌ وردی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌شتییه‌كه‌ ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌كانیان لێ ده‌ستێنن، چونكه‌ به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی پێشتر پێیان دراوه‌، كه‌شتییه‌كه‌ باری قاچاخی پێ بووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌شتییه‌كه‌ ماده‌ی پێترۆكیمایی هه‌ڵگرتووه‌ و قه‌باره‌كه‌ی 30 هه‌زار تۆنه‌ و هێنراوه‌ته‌ به‌نده‌رێكی ئێران و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

جێی باسه‌ دوێنێ سوپای ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ چاودێریی كه‌شتییه‌كانی نه‌وتهه‌ڵگر له‌ كه‌نداو هه‌ستیان به‌ جووڵه‌یه‌كی نائاسایی كردووه‌ و بینیویانه‌ كه‌شتییه‌ك ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و سنووری ئێران گۆڕیوه‌.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *