عه‌باس مووسه‌وى راوێژكارى مالیكى، زانیارییه‌كانى سه‌ردانى نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا بۆ هه‌رێمى كوردستان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كه‌ى مووسه‌وى بێت، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیى ئاوه‌دانكردنه‌وه، تا ئه‌م ساته له ده‌ره‌وه‌ى دانوستاندنهكانه.
به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، زانیارى له‌سه‌ر سه‌ردانى نوورى مالیكى بۆ هه‌رێمى كوردستان بڵاو كرایه‌وه، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیى عه‌باس مووسه‌وى راوێژكارى مالیكى، زانیارییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه و باس له‌وه ده‌كات له كاتى خۆیدا واده‌ى سه‌ردانه‌كه ئاشكرا ده‌كرێت.
میدیاكانى عێراق ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كه‌ى مووسه‌وى بێت، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان، تا ئه‌م ساته له ده‌ره‌وه‌ى دانوستاندنهكانه، چونكه مووسه‌وى ده‌ڵێ، “مالیكى و هادى عامرى و فالح فه‌یاز دانیشتنه‌كان به‌ڕێوه ده‌به‌ن”.
















Leave a Reply