به‌رپرسێكى هاوپه‌یمانى عه‌زم ئاشكراى ده‌كات، سوننه وازى له ئاڵۆگۆڕى سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هێناوه و هه‌ر سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى ده‌وێ، پۆسته‌كه‌یش بۆ هاوپه‌یمانى ته‌قه‌دوم ده‌بێت، به‌ڵام كاندیدى پۆسته‌كه حه‌لبووسى نابێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ى تشرینى دووه‌م، عیسا سایر سه‌ركرده له هاوپه‌یمانى عه‌زم كه موسه‌نا سامه‌ڕایى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات، ئاشكراى كردووه لایه‌نه سوننه‌كان باسى گۆڕینى سه‌رۆكایه‌تییه‌كان ناكه‌ن و ئه‌وه‌ى باسیش ده‌كرێت، ته‌نیا قسه‌یه و كاریگه‌ریى به‌سه‌ر واقیعه‌كه‌وه نییه. سایر دووپاتى ده‌كاته‌وه نه‌خشه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ناگۆڕێت، سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بۆ سوننه و كۆمار بۆ كورد و حكوومه‌تیش بۆ شیعه ده‌بێت.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى هاوپه‌یمانى عه‌زم ده‌ڵێ، “بانگه‌شه‌ى هه‌ندێك كه‌س بۆ گۆڕینى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان به سه‌رۆكایه‌تیى كۆمار، ته‌نیا ئاره‌زووى تاكه‌كه‌سییه”.
















Leave a Reply