غولام حوسێن ئێژهیى سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى ئێران دووپاتى ده‌كاته‌وه، رژێمى ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران نه‌رمى نانوێنێت و به “ئاژاوه‌گێڕان” ناویان ده‌بات.
كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجى كانوونى دووه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، لێدوانێكى ئێژهیى له‌لایه‌ن ئاژانسى میزانى سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى بڵاو بووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، “فه‌رمانم به داواكارى گشتى له سه‌رانسه‌رى وڵات داوه، به‌گوێره‌ى یاسا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و توند بن له به‌رانبه‌ر ئاژاوه‌گێڕان و ئه‌وانه‌ى پشتیوانیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئاسانكارى و نه‌رمی له به‌رانبه‌ریان نه‌نوێنن”.
هاوكات ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات ئێران خۆپێشانده‌رى راسته‌قینه و ئاژاوه‌گێڕان له یه‌كتر جیا ده‌كاته‌وه.
ماوه‌ى هه‌شت رۆژه خۆپیشاندان له شاره‌كانى ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، چه‌ندان كه‌س به ته‌قه‌ى هێزه ئێرانییه‌كان كوژراون.















Leave a Reply