سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د: له‌ لاله‌زاره‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرا و ئه‌مانیش وه‌ڵامیان دانه‌وه‌

بینەر: (1.6K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی بۆ كه‌ناڵ 8 رایگه‌یاند كه‌:

*به‌پێی زانیارییه‌كانمان هێزێكی رێكخراوی پڕچه‌كی قورس و مامناوه‌ند له‌ لاله‌زار بوون.

*له‌ عه‌سره‌وه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌یه‌كمانه‌وه‌ ئاگادار كرانه‌وه‌ كه‌ ده‌بێت تۆمه‌تباره‌كان خۆیان راده‌ست بكه‌ن و به‌ بڵندگۆ بڕیاری دادگایان بۆ خوێندرایه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانده‌ویست خۆیان راده‌ست بكه‌ن.

*له‌ لاله‌زاره‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرا و ئه‌مانیش وه‌ڵامیان دانه‌وه‌.

* هێرش نه‌كرایه‌ته‌سه‌ر لاله‌زار دۆخی سلێمانی تێكده‌چوو و ئیعاز وابوو كه‌ هێرش بكرێته‌سه‌ر داموده‌زگا حكومییه‌كان و پشێوی دروست بێت.
*هێز له‌ ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی هێنراوه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ لاله‌زار و له‌وێ بوون.

*زیاتر له‌ 150 كه‌س ده‌ستگیركراون و به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌ندكراون. 

*گرته‌ی ڤیدۆیی رووتكردنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی لاله‌زار و ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له‌ ده‌زگای ئاسایش هه‌یه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
*هه‌موو جۆره‌ چه‌كێك له‌لاله‌زار هه‌بووه‌ وه‌ك \”روومانه‌ی ده‌ستی، بیكه‌یسی، دۆشكه‌\” و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌.

*درۆن له‌ چه‌ند شوێنێكی سلێمانی به‌كارهاتووه‌.

*پیلانگێڕییه‌ك هه‌بوو بۆ تێكدانی ئاسایشی سلێمانی.

هاوكات كه‌ناڵ‌ 8 بڵاویكرده‌وه‌ كه‌:

*چه‌كدارانی لاله‌زار به‌نیازی پیلانگێڕی و كوده‌تای سه‌ربازی بوون و ئه‌مه‌ هۆكاری هێرشكردنه‌سه‌ریان بوو.

*پلانه‌كه‌ له‌ باره‌گایه‌كی ئه‌ژی ئه‌مین له‌ هه‌ورازه‌ نه‌فته‌ دانراوه‌ و به‌رپرسانی هه‌ولێر ئاگاداری بوون و به‌نیازبوون له‌ سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌ ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له‌ حكومه‌ت هه‌ڵبگه‌ڕێنه‌وه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر داموده‌زگاكانی ئیداره‌ی سلێمانی بگرن.

*پلانیان هه‌بووه‌ له‌ هه‌ولێر هه‌ڵبكوتنه‌سه‌ر ماڵی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران.

*ئامانجی لاله‌زار تیرۆركردنی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵا له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه‌ بافڵ‌ تاڵه‌بانی بوو.

* چه‌كیان به‌سه‌ر هه‌موو هێزه‌كانی ناو لاله‌زار و شوێنه‌كانی دیكه‌ دابه‌شكرابوو كه‌ پلانی په‌لاماردانیان بۆ دانابوو و له‌ شوێنی دیكه‌شه‌وه‌ هاوكاری كرابوون و یه‌كێك له‌و چه‌كانه‌ش به‌نیابوون به‌كاری بێنن درۆنی خۆكوژی بوو

PM:07:56:24/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 56
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *