هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات راى گه‌یاند، به هۆكارێكى ته‌كنیكى سه‌ردانى مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات بۆ دیمه‌شق دوا خرا، دواتر واده‌یه‌كى تر بۆ سه‌ردانه‌كه دیارى ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ى كانوونى یه‌كه‌م، بڕیار بوو مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات “هه‌سه‌ده” سه‌ردانى دیمه‌شق بكات بۆ تاوتوێكردنى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى هه‌سه‌ده و دیمه‌شق، كه‌چى هێزه‌كانى سووریا دیموكرات له راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى ده‌كات سه‌ردانه‌كه‌ى عه‌بدى بۆ واده‌یه‌كى تر دواخراوه.
له راگه‌ینراوه‌كه‌ى هه‌سه‌ده هاتووه، “بڕیار بوو ئه‌مڕۆ مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كان سووریاى دیموكرات به یاوه‌رى شاندى دانوستاندكار له باكور و رۆژهه‌ڵاتى سووریا سه‌ردانى دیمه‌شق بكات، كه‌چى به چه‌ند هۆكارێكى ته‌كنیكى سه‌ردانه‌كه دواخراوه و دواتر واده‌یه‌كى نوێ بۆ ئه‌و سه‌ردانه دیارى ده‌كرێت، به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان”.
له راگه‌ینراوه‌كه دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه دواخستنه‌كه له چوارچێوه‌ى رێكارییه لۆجیستى و ته‌كنیكی پێوه‌ندیدار به سه‌ردانه‌كه بووه، بێ ئه‌وه‌ى هیچ گۆڕانێك له ئاراسته‌ى پێوه‌ندیگرتن و ئامانجه‌كان هه‌بێت.















Leave a Reply