\”سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه‌\”

بینەر: (1.2K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
ئاراس جه‌بار شاره‌زای‌ كه‌شناسی‌ كورد له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ \”له‌ ئه‌نجامی كاریگه‌ری بارسته‌ هه‌وایه‌ك له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عێراق و ناوه‌راست و رۆژئاوای هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی سێشه‌مه‌ 26/8/2025 پله‌كانی گه‌رما به‌جیاوازی ناوچه‌كان به‌راورد به‌ ئه‌مڕۆ به‌رێژه‌ی 1 تا 3 پله‌ نزمده‌بنه‌وه‌\”.

ئه‌و شاره‌زایه‌ ده‌ڵێت: \”خێرای با كاته‌كانی دوانیوه‌ڕۆ چالاك ده‌بێت به‌ خێرای 10-25 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا وئاراسته‌ی با باكوری رۆژئاوا ده‌بێت\”. 

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ \”كاریگه‌ری ئه‌و بارسته‌ هه‌وایه‌ تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان به‌رده‌وامی ده‌بێت\”.

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ \”له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ 29/8/2025 پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌م به‌رزده‌بنه‌وه‌ و جێگیر ده‌بێت تا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك\”.

ئاراس جه‌بار راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌رزترین پله‌ی گه‌رمی پێشبینیكراو بۆ سبه‌ی سێشه‌ممه‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت: 

سلێمانی 42 پله‌

ھه‌ولێر 41 پله‌

دھۆك 40 پله‌ 

ھه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌

كه‌ركوك 42 پله‌

ئیداره‌ی گه‌رمیان 45 پله‌

ئیداره‌ی راپه‌رین 43 پله‌

ئیداره‌ی سۆران 41 پله‌

ئیداره‌ی زاخۆ 40 پله‌ 

PM:10:21:25/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 632
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *