شارەزایان ئامرازێكی زیرەكی دەستكردیان پەرە پێ داوە، توانیویانە بیگەیەنن بەو ئاستەی كە شیكاری وێنەی تیشكی موگناتیسی مێشك “ڕەنین” بكات، لە دەرئەنجامە ئاڵۆزەكانی بكۆڵێتەوە و بگات بە ئەنجامێكی ورد، ئەویش تەمەنی مرۆڤەكە و تووشبوونیەتی بە نەخۆشیی لەبیرچوونەوە بە وردی دیاری دەكات.
هاوكات ئەو ئامرازە نوێیەی زیرەكی دەستكرد كە بە برەین ئای ئەی سی ناو نراوە، بە وردی وێنەی مێشكی مرۆڤی پێدراوە و لیكۆڵینەوەی لەسەر كردووە، زیاتر لە 49 هەزار وێنەی جۆراوجۆری مێشكی مرۆڤ كە بە تیشكی موگناتیسی “ڕەنین” گیراون خراوەتە بەردەستی، تا لێیان بكۆڵێنەوە و ڕاهێنانی لەسەر بكات.
دوای ڕاهێنان و تێگەیشتن لە كارەكەی، ئێستە ئەو ئامرازەی زیرەكی دەستكرد توانای خوێندنەوەی وردی وێنەكانی تیشكی موگناتیسی “رەنین”ی هەیە، دەتوانێ تەمەنی بایۆلۆجی مرۆڤ دەستنیشان بكات كە تا چەند ساڵ ئەو كەسە دەژی و وادەی كۆتایی كەیە، هەروەها پێشبینی كاتی تووشبوونی بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە و جیناتەكانی تووشبوون بە گرێ لە مێشك و ماوەی مانەوەی تووشبووانی شێرپەنجەی مێشك لە ژیان دەكات.
پسپۆران دووپات لەوە دەكەنەوە، ئەو ئامرازە نوێیە زۆر باشتر و پێشكەوتووترە بە جۆرێكی تر كە ماوەیەك بەر لە ئێستە دروستیان كردبوو، كە داتای كەم و ڕاهێنانی كەمی پێكرابوو و توانایەكی زۆرباشی لە شیكاركردنی وێنەكانی تیشكی ڕەنین نەبوو.












Leave a Reply