دواى ئه‌وه‌ى نووسینگه‌ى عه‌لى سیستانى سه‌ردانى زیاره‌تكارانى بۆ ماوه‌یه‌ك راگرتووه، ده‌نگۆى تێكچوونى بارى ته‌ندروستیى عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه بڵاو ده‌بێته‌وه و سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش روونكردنه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێ، “سیستانى تووشى ئه‌نفله‌وه‌نزا بووه”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار بۆ سۆمه‌رییه نیوز، باس له ته‌ندروستیى عه‌لى سیستانى ده‌كات و ده‌ڵێ، “سه‌ماحه‌تى سیستانى له چه‌ند رۆژى رابردوودا تووشى په‌تا بووه و به‌ره‌و چاكبوونه‌وه ده‌چێت”.
ماوه‌ى دوو رۆژه پرۆگرامى سه‌ردانیكردنى خه‌ڵك بۆ لاى سیستانى وه‌ستاوه، ئه‌مه‌یش به بڕیارى نووسینگه‌كه‌ى بووه. بۆیه دواى ئه‌و بڕیاره ده‌نگۆى جیاواز له‌سه‌ر بارى ته‌ندروستیى ئه‌و بڵاو ده‌كرێته‌وه. سه‌رچاوه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، له 48 سه‌عاتى داهاتوودا ده‌رگه‌ى سه‌ردانیكردن بۆ لاى سیستانى ده‌كرێته‌وه و نكۆڵى له‌وه ده‌كات مه‌رجه‌عى باڵاى هیچ نه‌خۆشییه‌كى ترسناكى هه‌بێت.
















Leave a Reply