د. عەلی قەرەداغی: هیچ پێوەندیم بە دیارنەمانی پارەی خەڵكی غەزەوە نییە

بینەر: (1.3K)

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دزینی پارەیەكی زۆر لەلایەن چەند كەس و گرووپێكی سەربە رێكخراوی ئیخوان موسلیمینەوە، عەلی قەرەداغی ڕەتی دەكاتەوە پێوەندیی بە دیارنەمانی هاوكارییەكانی غەزەوە هەبێت.

پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی دیارنەمانی نیو ملیۆن دۆلار لەو پارانەی وەك هاوكاریی بۆ خەڵكی غەزە كۆ كراوەتەوە، ئیخوانەكان تۆمەتبار دەكرێن بە بردنی پارەكە و لەمبارەیەشەوە عەلی قەرەداغی سەرۆكی یەكێتیی جیهانیی زانایانی ئیسلامی، ڕوونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە و ڕەتی كردەوە پێوەندیی بە دیارنەمانی پارەكەوە هەبێت.

عەلی قەرەداغی ئاماژەی بەوە داوە، ڕێكخراوی “وقف الامە” كە پارەكەی كۆ كردووەتەوە بە مەبەستی ناردنی بۆ غەزە، وێنەی ئەویان بەبێ ڕەزامەندیی خۆی بەكار هێناوە، پاش زانینیشی ڕێكخراوەكەی ئاگادار كردووەتەوە لەوەی وێنەكەی لابەرن.

لە ماوەكانی ڕابردوودا بەشێكی زۆر لە خێرخوازان و ڕێكخراو و كەسایەتی و وڵاتان، هاوكاریی داراییان بۆ لێقەوماوانی غەزە كۆ كردەوە و دایان بە ڕێكخراوێك گوایە دەیگەیەنێتە دەستیان، بەڵام دواتر دەنگۆی دیارنەمانی 500 ملیۆن دۆلار لەو پارەیە بڵاو بووەوە. ڕێكخراوە ئیخوانییەكان و چەند كەس و گرووپێكی توركیش بە دزینی پارەكە تۆمەتبار دەكرێن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *