دوای سوننە.. شیعەش خۆیان یەكلا دەكەنەوە

بینەر: (1.3K)

ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی شەشەم خولی پەرلەمانی عێراقی پەسند كرد، هەر ئەمڕۆ هێزە سوننە براوەكان لە بەغدا كۆ بوونەوە و كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەومان یەكلا كردەوە و داوایان لە سەرۆك كۆمار كرد پێش 25ی ئەم مانگە وادەیەك بۆ یەكەم دانیشتنی پەرلەمان ساز بكات، بڕیارە سبەی دووشەم چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەش كۆبوونەوەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوە بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران ساز بكات.

ئەگەرچی لە میدیاكان باسی بوونی ژمارەیەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران لە ناو شیعە دەكرێت، بەڵام بەپێی زانیارییەكان كێبەركێكە لە نێوان محەمەد شیاع سوودانی و نووری مالیكییە، ئەگەر یەكێكیان نەیباتەوە، بەرەو دیاریكردنی كاندیدی سازان دەچن، كە ناوی حەیدەر عەبادی و حەمید شەتری و قاسم ئەعرەجی و مستەفا كازمی دێت.

سەرچاوەیەكی ئاگەدار رای گەیاند كە چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەوڵی دەدات لە كۆبوونەوەی سبەی بابەتی كاندیدی بۆ سەرۆك وەزیران یەكلا بكاتەوە و گفتوگۆكان لەسەر سازانی كۆتایی لەبارەی ناوی كەسێك بۆ پۆستەكە چڕ دەبێتەوە، جیا لە باسكردنی پێكهێنانی حكوومەتی نوێ و بەرنامەكەی، بۆیە لە كۆبوونەوەی سبەی هەوڵی خستنەڕووی چەند ناوێك دەدرێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەبارەیانەوە.

بەپێی سەرچاوەكە چوارچێوەی هاوئاهەنگی بەهۆی گوشارە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی هەیە، هەوڵ دەدات زوو ئەو بابەتە یەكلا بكاتەوە، پێشتریش هاتبووە راگەیاندن كە چوارچێوەكە خۆی یەكلا كردووەتەوە و كاندیدی سەرۆك وەزیرانی دیاری كردووە، بەڵام راگەیاندنی بۆ دوای دیاریكردنی كاندیدانی سوننە بۆ پەرلەمان و كورد بۆ سەرۆك كۆمار دوا خستووە، باسیس ئەوەش دەكرێت رەنگە هەرسێ پۆست بە یەك پاكێج بێنە تێپەڕاندن.

ژاپۆن له‌ روودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی زۆر به‌هێز هۆشداریی دا كۆنترین بەڵگە لەبارەی ئاگركردنەوە لەلایەن مرۆڤ ئاشكرا كراوە

زۆرترین خوێنراو‌

پلانی هێرشێكی گەورەی تیرۆریستی لە ئەمەریكا پووچەڵ دەكرێتەوە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: ئەنجامدەری كردەوە تیرۆریستییەكەی تەدمور سەربە حكوومەتی دیمەشقە ڤۆلۆدمێر زیلینسكی: وازمان له‌ داواكاریی بوون به‌ ئه‌ندامی ناتۆ هێناوه‌

فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا داخرا سه‌ركرده‌كانی میلیشیاكان به‌شداریى كۆبوونه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ناكه‌ن ئاژاوه‌یه‌كى ترى دادوه‌رى له‌ عێراقدا.. به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى فایه‌ق زێدان بڕیارێكى سه‌یرى ده‌ركر

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *