دوای ئەوەی واشنتن ئامادەیی بۆ پاراستنی كۆرمۆر نیشان دا … ساڤایا: رێنوێنی ستراتیجیم وەرگرت

بینەر: (1.1K)

مارک ساڤایا نێردەی ئەمەریکا بۆ کاروباری عێراق، ئاشکرای کرد کە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەتەوە و “ڕێنوێنیی ستراتیجیی” بۆ عێراق لێ وەرگرتووە. ئەم دیدارە هاوکاتە لەگەڵ هەڵوێستێکی توندی واشنتن سەبارەت بە هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕ، کە تێیدا ئامادەیی خۆی بۆ پاراستنی ئەو ژێرخانە نیشان دا.

ساڤایا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو)، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم وێنانەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، نووسیویەتی: ڕێنوێنییەکانم لە فەرماندەی گشتی بۆ عێراق وەرگرت، شەرەفێکی گەورە بوو بە دیدەنی تۆ گەیشتم بەڕێز سەرۆک، ڕۆژێکی چەند نایاب بوو بۆ بەسەربردنی جەژنی سوپاسگوزاری. لە کۆتاییشدا نووسیویەتی، خودا ئەمەریکا بپارێزێت.

ئەم دیدار و تویتە لە کاتێکدا دێت، کە تەنیا چەند سەعاتێک پێشتر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، لە ڕاگەیەنراوێکی تونددا هێرشی سەر کێڵگەی کۆرمۆڕی بە “هێرشێکی تیرۆریستی و بەئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمەریکی” ناوبردبوو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *