دواى 10 ساڵ له نه‌مانى پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار له عێراقدا، حزبه‌كانى عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و پۆسته بگێڕنه‌وه، شاره‌زایان دووپاتى ده‌كاته‌وه، هۆكارى ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌م بابه‌ته بۆ زیادبوونى ئه‌و حزبانه‌یه خۆیان به براوه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌زانن و داواى پۆست ده‌كه‌ن.
رۆژنامه‌ى عاله‌م جه‌دید ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆى كانوونى یه‌كه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه له عێراقدا هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمار ده‌درێت، بۆیه جارێكى تر ده‌سه‌ڵاتى عێراق به پۆسته‌كان “زه‌به‌لاح ده‌كرێت” به بڕواى چاودێرانیش ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى ئه‌م پۆسته پێوه‌ندى به فراوانبوونى نه‌خشه‌ى حزبه براوه‌كان هه‌یه، چونكه ئه‌وانیش هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى پۆست ده‌ده‌ن.
له ساڵى 2015 ئه‌و كاته‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بوو له 24ى تشرینى دووه‌م، دادگاى فیدڕاڵى بڕیارى نه‌مانى پۆستى جێگرى سه‌رۆك كۆمارى دا و ئه‌و كاته‌یش هه‌ر یه‌كه له نوورى مالیكى و ئوسامه نوجه‌یفى و ئه‌یاد عه‌لاوى له پۆسته‌كانیان دوور خرانه‌وه.
به‌ڵام له تشرینى دووه‌مى 2016 دادگاى فیدڕاڵى روونكردنه‌وه‌یه‌كى تر‌ى دا كه بڕیارى نه‌هێشتنى پۆستى جێگره‌كانى سه‌رۆك كۆمار ناده‌ستوورییه. دادگاى فیدڕاڵى ئه‌و كات بڕیارى دا كه بوونى جێگرێك یان زیاتر ئه‌ركێكى ده‌ستوورییه و له ماده‌كانى 69 و 75ى ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیراق باسى كراوه.
















Leave a Reply