كازم ته‌وه‌سولی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌كانی پارێزگای هورموزگان رای گه‌یاند، فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی له‌به‌ر دۆخی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا داخرا، حه‌وت گه‌شتی ئاسمانی كه سه‌رچاوه‌كه‌یان رووسیا و چیكن، به ناچار له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌نده‌رعه‌باس نیشتن.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه ئاستی بینین له فڕۆكه‌خانه‌ی دوبه‌ی زۆر نزم بووه‌ته‌وه، ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌ره‌و دوبه‌ی فڕیون، ئاراسته‌یان گۆڕیوه و ژماره‌یه‌كیان له ئێران نیشتوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌كانی پارێزگای هورموزگان باسی له‌وه كرد، فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆی ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌و گه‌شتانه بكات و خزمه‌تگوزاریی پێویست پێشكه‌شی سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه‌كان بكات.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه ئه‌گه‌ر دۆخی ئاسمانی دوبه‌ی هه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا به‌نده‌رعه‌باس ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه پێشوازی له فڕۆكه‌ی زیاتر بكات.
















Leave a Reply