رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌له‌ستینی ئاشكرای كرد، رێبه‌رایه‌تیی ئێسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، خه‌ریكه له‌وه ده‌كۆڵێته‌وه ستراتیجیی خۆی بگۆڕێت و له گرووپێكی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه، ببێته حزبێكی سیاسی و به‌م شێوه‌یه درێژه به چالاكییه‌كانی بدات.
یه‌كێك له ئامانجه‌كانی گرووپی حه‌ماس دوای ئه‌و زیانه زۆره‌ی به‌ری كه‌وت و ئه‌و دۆخه نوێیه‌ی له ناوچه‌كه هاتووه‌ته كایه‌وه ئه‌وه‌یه، به‌م گۆڕانكارییانه بتوانێت له لایه‌نه‌كانی تری فه‌له‌ستین زیاتر نزیك بكه‌وێته‌وه، جارێكی تر سیستمی سیاسیی فه‌له‌ستین نۆژه‌ن بكاته‌وه و هه‌وڵی پاراستنی بدات.
یه‌كێكی تر له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی حه‌ماس ئه‌وه‌یه، به‌م كاره‌ی رێگه له له‌ناوچوونی خۆی بگرێت. وه‌ك ئاشكرایه دوای رێككه‌وتنی ئاشتیی غه‌زه، یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی به‌سه‌ر حه‌ماسدا سه‌پێنراوه، ئه‌وه بووه به ته‌واوی له چه‌ك داماڵرێت و راسته پێشتر رێبه‌رانی حه‌ماس ره‌تیان كردووه‌ته‌وه چه‌ك راده‌ست بكه‌ن، به‌ڵام دۆخه‌كه ئه‌وه ده‌خوازێت كۆتایی به خه‌باتی چه‌كداری بهێنن و له چوارچێوه‌ی رێكخراوێكی سیاسی‌دا خۆیان رێك بخه‌نه‌وه، له‌وه باشتره هه‌موو شتێكیان له ده‌ست بچێت.
یه‌كێكی تر له نیازه‌كانی حه‌ماس ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان و ئه‌و پڕۆژانه‌ی له غه‌زه بڕیاره جێبه‌جێ بكرێن، خۆیان بگونجێنن. ئه‌وان به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون كه له رێگه‌ی تونێل و چه‌ك و ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه كلاسیكییانه، ناتوانن هیچ ئامانجێك بپێكن و هیچ داهاتوویه‌ك بۆ بزووتنهوهیهكان به‌دی بهێنن.
جێی باسه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2023 چه‌كدارانی حه‌ماس هێرشیان كرده سه‌ر فێستیڤاڵێكی موزیكی ئیسرائیل، له یه‌ك كاتدا هه‌زار و 200 كه‌سیان كوشت و 250 كه‌سیان به بارمته گرت. ئه‌و رووداوه‌ش بووه هۆی هێرشی چڕوپڕی ئیسرائیل و وێرانبوونی غه‌زه و كاره‌ساتێكی گه‌وره كه لانی كه‌م 170 هه‌زار فه‌له‌ستینی كوژران و به سه‌تان هه‌زار كه‌س بریندار بوون.
نزیك به ته‌واوی رێبه‌رانی حه‌ماس له هێرشه‌كانی ئیسرائیل له‌ناو چوون، سیاسه‌تی ئیسرائیل ئه‌وه‌یه كۆتایی به هه‌ر جۆره چه‌كدارێكی حه‌ماس بهێنێت و له هه‌ر شوێنێك بێت له‌ناوی به‌رێت.
له ماوه‌ی رابردوودا ده‌ست به جێبه‌جێكردنی قۆناغی یه‌كه‌می رێككه‌وتنی ئاشتیی غه‌زه كرا كه دۆناڵد تره‌مپ داڕێژه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بوو، به‌هۆیه‌وه بارمته‌كان و گیراوه فه‌له‌ستینییه‌كان ئازاد كران. قۆناغی دووه‌می رێككه‌وتنه‌كه كه ماوه‌ی رابردوو له چوارچێوه‌ی بڕیارنامه‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان په‌سند كرا، ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كراوه و به گوێره‌ی بڕیارنامه‌كه، حه‌ماس به ته‌واوی له چه‌ك داده‌ماڵرێت و هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی له غه‌زه جێگیر ده‌كرێت.
له‌م كاته‌دا شتێكی ئه‌سته‌مه دوو هێزی چه‌كداری كه یه‌كێكیان به تیرۆریست ناسراوه له ته‌نیشت یه‌كتر كار بكه‌ن، بۆیه‌ش حه‌ماس له بیری ئه‌وه‌دایه چه‌كه‌كانی به ته‌واوی راده‌ست بكات و زیاتر وه‌ك رێكخراوێكی سیاسی خۆی بناسێنێت، به‌ڵكو له داهاتووی غه‌زه‌دا بتوانێ رۆڵ بگێڕێت و پلانه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات.
ئیسرائیل له ته‌واوی لێدوانه‌كانیدا ره‌تی كردووه‌ته‌وه حه‌ماس له داهاتووی غه‌زه‌دا رۆڵی پێ بسپێردرێت، زیاتر پێداگریی له كۆتاهێنان و له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی حه‌ماس كردووه.
















Leave a Reply