پێنی ونگ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا رای گه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌ی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به پشتیوانی سه‌ره‌كیی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی ناساندووه.
په‌رله‌مانی ئوسترالیا سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و مافه‌ی به حكوومه‌ت دابوو تا سوپای پاسداران بخاته لیستی پاڵپشتیكارانی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی.
هه‌ڵسه‌نگاندنی دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئوسترالیا، ئه‌و راستییه‌ی ده‌رخستووه كه سوپای پاسداران رۆڵی هه‌بووه له پلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر شوێن و دامه‌زراوه‌كانی پێوه‌ندیدار به جووه‌كان.
هاوینی رابردوو ئوسترالیا ئێرانی به پلاندانان بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی جوو له شاره‌كانی میلبۆرن و سیدنی تۆمه‌تبار كرد، بۆیه باڵوێزی ئێرانی ده‌ركرد.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه یه‌كه‌م جار بوو له ئوسترالیا باڵوێزی وڵاتێكی تر له وڵاته‌كه‌ی خۆی ده‌ربكات. باڵوێزی ئێران له‌گه‌ڵ سێ دیپلۆماتكاری تر بارگه و بنه‌یان پێچایه‌وه و گه‌ڕانه‌وه ئێران.
ئیسماعیل به‌قائی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌وكات تۆمه‌ته‌كانی ره‌ت كردبووه‌وه و گوتبووی، مۆساد له پشت تێكدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و ئوسترالیایه.
سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی ئوسترالیا و داواكاری گشتیی وڵاته‌كه رایان گه‌یاند، سوپای پاسداران یه‌كه‌م دامه‌زراوه ده‌بێت له دوای هه‌مواری یاسای ناساندنی پاڵپشتیكارانی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی به لیسته‌كه زیادی بكه‌ن.
















Leave a Reply