بینەر:
(1.6K)
حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامى له راگه‌یه‌نراوێكدا به فه‌رمى نوورى مالیكى ئه‌میندارى گشتى ده‌عوه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى نوێ كاندید ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 22ى تشرینى دووه‌م، حزبى ده‌عوه له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێ، “نوورى مالیكى ئه‌میندارى گشتیى حزبى ده‌عوه، بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت كاندید ده‌كه‌ین”. حزبى ده‌عوه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه مالیكى ئه‌زموون و تواناى هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى قۆناغێكى هه‌ستیار كه ده‌خوازێ ده‌سه‌ڵاتێكى پێگه‌یشتوو و هاوسه‌نگى سیاسیى هه‌بێت.
نوورى مالیكى كه ئێسته له هه‌ولێره، دوو جار سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق بووه، له نێوان 2006 و تا 2014 .
حزبى ده‌عوه حزبێكى كۆنى شیعه‌یه، ئاراسته‌كه‌ى ئیسلامییه له ساڵى 1959 دامه‌زراوه.
















Leave a Reply