توركیا: پێشبینی دەكرێت بەمنزیكانە دیمەشق و هەسەدە رێك بكەون

بینەر: (1.5K)

دوای ئەوەی حكوومەتی نوێی سووریا و هێزەكانی سووریای دیموكرات لە 10ی ئاداری رابردوو لە دیمەشق رێككەوتنێكی هەشت خاڵیان بۆ رێكخستنی پێوەندییەكانیان واژوو كرد، بڕیار درا تا كۆتایی ئەمساڵ رێككەوتنەكە بێتە جێبەجێكردن، بەتایبەتی بڕگەكانی پێوەندیدار بە یەكخستنی ئیداری و سەربازی ناوچە كوردییەكان لەگەڵ سووریا، وەزیری دەرەوەی سووریا رای گەیاند كە هەردوولا لە رێككەوتن بۆ ئەو مەبەستە نزیك بوونەتەوە.

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا لە دانیشتنێك لە 23یەمین كۆڕبەندی دۆحە لە قەتەر گوتی، سووریا دەوڵەتێكی گرنگە بۆ توركیا و سیاسەتەكانی ئیسرائیل كە سەقامگیریی ئەو وڵاتە تێك دەدەن، بەربەستی سەرەكین لەبەردەم هەوڵەكانی یەكخستنەوەی وڵاتەكە، دووپاتی كردەوە كە پێویستە هاریكاریی نێودەوڵەتی بۆ سەقامگیریبوونی سووریا هەبێت.

روونی كردەوە پێویستە گرنگیی لەپێشینە بە پرسە تەناهییە سەرەكییەكان لە سووریا بدەین، پێویستە رەچاوی بۆچوونی توركیا لەو پرسانە بكرێت، ئێمە بە روونی داواكارییەكانمان خستووەتە روو، حكوومەتی سووریاش بە هەمان شێوە، دەكرێ حكوومەتی سووریا و هەسەدە بگەن بە رێككەوتن لە نێوانیان لەبارەی هەڵوەشانەوەی هەسەدە و یەكخستنەوەی لەگەڵ سوپای سووریا.

فیدان دووپاتی كردەوە كە توركیا كێشەی لەگەڵ كوردی سووریا نییە، پاڵپشتی لەوە دەكات هەموو پێكهاتەكانی ئەو وڵاتە بە ئارامی و ئازادی بژین، ئێمە لە پێوەندییەكانمان لەگەڵ سووریا دووپات لەوە دەكەینەوە، سەبارەت بە پەكەكە و یەپەگە و هەسەدە، دەزانین كە هەندێك لە ئەندامانیان رۆڵیان لەو ململانێكان هەیە، بۆیەش داوای چوونەدەرەوەی بەپەلەیان لە خاكی سووریا دەكەین، ئەوە دەبێتە سەرەتایەكی باش، دەبێت هەموو ئەو ئەندامانەی دژی بەرژەوەندییەكانی توركیا و ئاسایشەكەین لەوێ نەمێنن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *