توركیا له رووی پیشه‌سازیی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه و خه‌ریكه چه‌ك ده‌كاته یه‌كێك له سه‌رچاوه گرنگه‌كانی داهات، له ساڵی 2020ه‌وه داهاته‌كه‌ی سێ هێنده زیاد كردووه.
به‌پێی نوێترین ئاماری توركیا له ساڵی 2020 ئه‌و وڵاته به به‌های دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، چه‌ك و پێداویستیی سه‌ربازیی هه‌نارده كرد، به‌ڵام قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كه‌ی له ساڵی رابردوودا گه‌یشته زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلار. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه توركیا له ریزبه‌ندی وڵاتانی دنیا بۆ هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی چه‌ك له پله‌ی 11دا جێی گرتووه‌ته‌وه.
ته‌نیا له پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، توركیا به به‌های نزیكه‌ی سێ ملیار دۆلار چه‌كی هه‌نارده كردووه كه به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو 29% زیادی كردووه.
پێنج كۆمپانیای توركیا چوونه‌ته ریزبه‌ندیی 100 كۆمپانیای گه‌وره‌ی جیهانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك، داهاتی ئه‌و پێنج كۆمپانیایه به‌یه‌كه‌وه گه‌یشتووه‌ته 11 ملیار دۆلار كه به‌راورد به ساڵی 2024 به رێژه‌ی زیاتر له 28% زیادی كردووه.
















Leave a Reply