بەرپرسێكی نەوت و كانزاكان: بۆ دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شار چاوەڕوانی بڕیارن

بینەر: (882)

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی نەوت و كانزاكان رای دەگەیەنێت، دابەشكردنی نەوت لە دەوروبەری هەولێر باش بەڕێوە دەچێت و بەمنزیكانە تەواو دەبێت، شێوازی دابەشكردنەكەش دڵنیاییە كە مافی هیچ هاووڵاتییەك نافەوتێت.

ئەمڕۆ سێشەم دووی كانوونی یەكەم، سالار محەمەد بەرپرسی بەشی نەوت و كانزای هەولێر، بە “وشە”ـی راگەیاند، رۆژانە لە پارێزگای هەولێر بڕی یەك ملیۆن بەرمیل نەوتمان پێ دەگات و لە هەمان رۆژدا بەسەر هاووڵاتییانی دابەش دەكەین.

زیاتر گوتی، ئێستە ئاستی دابەشكردنی نەوت لە دەوروبەری هەولێرە، بۆ دەوروبەر پێویستمان بە 37 ملیۆن بەرمیل نەوت هەیە، ئێستە 25 ملیۆنمان دابەش كردووە، ئەگەر بڕەكەشی زیاتر بكرێت، پرۆسەكە خێراتر دەكرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، دوای تەواوبوونی ئەو شوێنانەی ماون، دابەشكردنی نەوت لەناو سەنتەری شار دەست پێ‌ دەكات و لە ڕێگەی بەنزینخانەكان نەوت بە هاووڵاتییان دەدرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *