لە کاردانەوەیەکی دەگمەندا، لایەنگرانی بەربژێرێکی دۆڕاو لە شارەدێی ئەبو غرێب، دەستیان کردووە بە هەڵگرتنەوەی ئەو ترانسفۆرمەرە “محاویلە” کارەباییانەی کە خودی بەربژێرەکە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا وەک “خزمەتگوزاری” بۆ ناوچەکەی دابین کردبوون.
شایەتحاڵان لە ئەبو غرێب ڕایان گەیاند، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەم، گرووپێکی سەر بە “برکات عەرسان” بەربژێری دۆڕاوی حزبی تەقەدوم، دەستیان کردووە بە هەڵگرتنەوەی ترانسفۆرمەرەکان.
بە گوتەی شایەتحاڵەکان، ئەم کارە وەک تۆڵەسەندنەوەیەک دێت دوای ئەوەی برکات عەرسان لە هەڵبژاردندا دەنگی پێویستی بەدەست نەهێناوە، بەمەش ئەو خزمەتگوزارییەی کشاندووەتەوە کە پێشتر وەک بەڵێنێکی هەڵبژاردن پێشکەشی کردبوو.
دانیشتووانی ناوچەکە داوا لە لایەنە تەناهییەكان دەکەن بەپەلە دەستوەردان بکەن، چونکە ئەم کارە دەستبردنە بۆ ژێرخانی گشتی و موڵکی هاووڵاتییان.












Leave a Reply