بۆمبێكی چێنراو لە ناوەڕاستی دیمەشق تەقیەوە

بینەر: (1.4K)

لەگەڵ نزیكبوونەوەی یەكەم ساڵوەڕگەڕیی رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا و ئامادەسازییەكان بۆ رۆژی رزگاری لەو رژێمە، تەقینەوەیەكی نەزانراو دەوروبەری هوتێل فۆر سیزنی لە دیمەشق هەژاند و تا ئێستە وردەكاریی تەقینەوەكە دیار نییە.

وەك روانگەی مافی مرۆڤی سووریا باسی كرد، ئەمڕۆ یەكشەم دەنگی تەقینەوەیەكی نەزانراو لە نزیك هوتێل فۆر سیزن لە دیمەشق بیسترا، ئەوەش هاوكات لەگەڵ خۆسازدان بۆ ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی یەكەم ساڵوەگەڕیی رزگاربوون لە رژێمی بەشار ئەسەد، تا ئێستە سروشتی تەقینەوەكە و هۆكار و ژمارەی قوربانیان دیار نییە.

دوای تەقینەوەكە دەنگی ئەمبوڵانس بیسترا كە روویان لە شوێنی تەقینەوەكە كردووە، بەشێك لە میدیاكانی سووریا باسی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو لە نزیك هوتێلەكە دەكەن كە كەوتووەتە دیمەشقی پایەتەختی سووریا، بەپێی هەندێك لە میدیاكانیش بۆمبێكی چێنراو لە نزیك پردی ئازادی لە ناوەڕاستی دیمەشق تەقیوەتەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *