عه‌باس رازى بڕیارده‌رى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه ئاشكراى ده‌كات، نۆ كاندید هه‌ن بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى عێراق، رۆژى دووشه‌م كاندیده‌كه ئاشكرا ده‌كرێت. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه سێ پێوه‌ر بۆ كاندیده‌كان دانراوه، دیارترینیان ئه‌وه‌یه نابێت ناڕه‌زایى كورد و سوننه‌ی له‌سه‌ر بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ى تشرینى دووه‌م. لێدوانى عه‌باس رازى له میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا ئاشكراى ده‌كات نۆ كاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى عێراق هه‌یه، رۆژى دووشه‌مى داهاتوو یه‌كلا ده‌كرێته‌وه و ئاشكرا ده‌كرێت.
رازى ئه‌و قسانه‌ى له میانه‌ى كۆڕێك كردووه كه له‌لایه‌ن په‌یمانگه‌ى چاته‌م هاوسى به‌ریتانى رێكخراوه. ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، هیچ ناوێك له ناوى كاندیده‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا یان ئێران پێشنیار نه‌كراون. ده‌شڵێ، “كورد و سوننه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان په‌له له پێكهێنانى حكوومه‌ت بكرێت”.
















Leave a Reply