به‌هۆی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه گه‌وره‌یه‌ی دوێنێ له ناوچه‌ی تایپوی هۆنگ كۆنگ رووی دا، باس له مردنی لانی كه‌م 44 كه‌س و بێسه‌روشوێنبوونی 279 كه‌سی تر ده‌كرێت.
ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌وره بوو كه كۆمه‌ڵێك باڵه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی شاره‌كه‌ی به ئاگر داپۆشی، زیاتر له 760 فه‌رمانبه‌ری ئاگركوژێنه‌وه له دوێنێوه خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن و هێشتا نه‌یانتوانیوه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، به‌ڵام زیانه گیان و مادییه‌كان زۆرن.
تا ئه‌م ساته هۆكاری ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هۆكار بوو له‌وه‌ی ئاگره‌كه به خێرایی په‌ره بستێنێت، ئه‌و داربه‌ندانه بوون كه له دیواری باڵه‌خانه‌كان به مه‌به‌ستی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان به‌سترابوون.
هێشتا ئاگره‌كه به ته‌واوی كۆنترۆڵ نه‌كراوه و نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌رم بوون كه كارمه‌ندانی ئاگركوژێنه‌وه نا‌وێرن خۆیان له‌و نهۆمانه نزیك بكه‌ونه‌وه.
ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی سووتاون، له ساڵی 1983 بنیات نراون و چوار هه‌زار و 600 كه‌س له‌م باڵه‌خانانه‌دا ده‌ژیان، حه‌وت باڵه‌خانه له‌م رووداوه‌دا ئاگریان گرتووه.
















Leave a Reply