محه‌مه‌د زاڕى سه‌ركرده له هاوپه‌یمانیى ئه‌نبارى یه‌كگرتوو ئاشكراى ده‌كات، به هۆى گه‌نده‌ڵییه‌وه پڕۆژه‌ى دروستكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌نبار وه‌ستاوه، چونكه پاره‌یه‌كى زۆرى پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه براوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، محه‌مه‌د زاڕى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، “پڕۆژه‌ى دروستكردنى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نبار له سه‌روبه‌ندى دروستكردنه، كه ده‌كه‌وێته 35 كیلۆمه‌تر له رۆژئاواى ئه‌نباره‌وه، به‌ڵام كاره‌كه‌ى وه‌ستاوه، چونكه لایه‌نى چاودێرى چه‌ندان سه‌رپێچى و دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵیى ئاشكرا كردووه كه له قۆناغى یه‌كه‌مى پڕۆژه‌كه هه‌بووه، سه‌ركرده‌كانى حزبێكى ده‌سه‌ڵاتدار ئه‌نجامیان داوه”.
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكراى ده‌كات، له قۆناغى یه‌كه‌مدا پاره‌یه‌كى زۆر دزراوه كه بۆ دروستكردنى شووراى فڕۆكه‌خانه‌كه و دانانى كامێراى چاودێرى و قیرتاوكردنى رێگه‌ى به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌كه ته‌رخان كرابوو، هه‌روه‌ها بڕه پاره‌كه‌ى تریش دیار نییه، تا ئێسته‌یش ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه و هه‌ر به‌هۆى ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌ش، حكوومه‌تى عێراق هیچ پاره‌یه‌كى بۆ قۆناغى دووه‌م ته‌رخان نه‌كردووه و چاوه‌ڕوانى ئاشكراكردنى تاوانباران ده‌كات.
















Leave a Reply