چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كردووه، به‌هۆى بوونى پێشێكاریى دارایى و كێشه‌ى كارگێڕی، لقى بانكى رافیده‌ین له ئه‌بوزه‌بیى پایته‌ختى ئیمارات رووبه‌ڕووى داخستن ده‌بێته‌وه. دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه ئه‌م مه‌ترسییه رووبه‌ڕووى چه‌ندان لقى تر‌ى بانكه‌كه ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى كانوونى یه‌كه‌م، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزیان ئاشكرا كردووه، لقى بانكى رافیده‌ین له ئه‌بوزه‌بى، رووبه‌ڕووى داخستن ده‌بێته‌وه، چونكه مه‌ترسى هه‌یه لێكه‌وته‌كانى پێشێلكارییه‌كان به‌رده‌وام بێت و ئه‌مه‌یش كاریگه‌ریى خراپى بۆ كار و ناوبانگى بانكه‌كه ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیشى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له چه‌ندان وڵاتى تر هه‌یه و لقه‌كانى ئه‌و بانكه رووبه‌ڕووى گرفت ده‌بنه‌وه، چونكه پێشێلكاریى دارایى و كارگێڕیى تێدا ده‌كرێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نى سزادراو ده‌كه‌ن.
پێشتر موعه‌مه‌ر ئیریانى وه‌زیرى راگه‌یاندنى ئه‌بوزه‌بى ئاشكراى كرد، بانكى رافیده‌ین ده‌یه‌وێ لقه‌كه‌ى له سه‌نعا دابخات و كۆتایى به چالاكی دارایى و بانكى بهێنێ. ئیریانى گوتیشى، “ئه‌مه هه‌نگاوێكه به ئاراسته‌ى دروست، له ئه‌نجامى كۆششى نێوده‌وڵه‌تى كه ده‌یه‌وێ سه‌رچاوه داراییه‌كانى حووسییه‌كان وشك بكات”.
جۆ ویڵسۆن ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا، بانكى رافیده‌ینى به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه مامه‌ڵه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌كات، به‌ڵێنیشى دا سه‌رچاوه‌ی پاره‌دانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق ببڕێت، ئه‌مه وه‌ك سزایه‌ك بۆ بانكه عێراقییه‌كه. ویڵسۆن گوتى، “بانكى رافیده‌ین خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراقه، مامه‌ڵه‌ى دارایى بۆ حووسییه‌كان ده‌كات و ئه‌ویش رێكخراوێكى تیرۆریستییه”.
هه‌فته‌ى رابردوو ئاشكرابوو لیژنه‌ى سڕكردنى دارایى تیرۆریستان كه سه‌ربه بانكى ناوه‌ندى عێراقه، بڕیارى داوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حزبوڵاى لبنانى و حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن نه‌كات، بۆیه خرانه لیستى تیرۆره‌وه، كه‌چى دواتر له‌سه‌ر داواى سوودانى ئه‌م بڕیاره پووچه‌ڵ كرایه‌وه.
















Leave a Reply