به‌ره‌ی گه‌ل یه‌كه‌م سكاڵای‌ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر لاله‌زار تۆمار كرد

بینەر: (1.0K)

\"\"

وێستگه‌نیوز-
به‌ره‌ی گه‌ل یه‌كه‌م سكاڵای‌ له‌سه‌ر هێرشكردنه‌سه‌ر هۆتێل لاله‌زار له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌لای ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان تۆمار كرد.

ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ مافی‌ مرۆڤی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ 24ی‌ ئاب شاندێكی به‌ره‌ی گه‌ل له‌ هه‌ولێر به‌سه‌رۆكایه‌تی سابیر عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی گه‌ل سه‌ردانی ده‌سته‌یان كردو سه‌ره‌تا چاویان كه‌وت به‌ سلێمان موحسین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌یوه‌ندیه‌كان و راگه‌یاندن و هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر رووداوه‌كان و سوپاسی هه‌ڵوێستی ده‌سته‌یان كرد كه‌ بێ لایه‌نانه‌ په‌یامی بڵاوكرده‌وه‌\”.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ \”به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتی به‌لای ده‌سته‌وه‌ پاراستنی شكۆمه‌ندی هاوڵاتیان و سه‌روه‌ری یاسا گرنگه‌ وه‌ ده‌سته‌ هه‌میشه‌ بێ لایه‌نانه‌ وه‌ك ده‌زگایه‌كی نیشتمان كارده‌كات\”

سلێمان موحسین وتیشی: \”وه‌ك ده‌سته‌ له‌نزیكه‌وه‌ چاودێری ئه‌و كه‌یسه‌ ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین\”.

ده‌سته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ مافی‌ مرۆڤ ده‌ڵێت: \”دواتر شانده‌كه‌ له‌ به‌شی سكاڵای ده‌سته‌ سكاڵایان تۆمار كرد سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كانی شه‌وی 22ی ئاب كه‌ هێرش كرابوه‌ سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كی لاله‌زار و دواتر بووه‌هۆی ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی حیزبه‌كه‌یان و داخستنی كه‌ناڵی ره‌سمی حزبه‌كه‌\”.

راشیگه‌یاند كه‌ \”شانده‌كه‌ی به‌ره‌ی گه‌ل سكاڵای خۆیان تۆمار كرد و داوایان له‌ده‌سته‌ كرد هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ چاودێری كردنی دۆسیه‌كه‌یان و به‌دوا داچوون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی تائێستا چاره‌نوسیان دیار نییه‌\”.

شه‌وی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌سه‌ر هه‌ینی‌ 21 له‌سه‌ر 22ی‌ ئابی‌ 2025 هێزێكی ئه‌منی له‌ سلێمانی له‌ هۆتێل لاله‌زار نزیكبوونه‌وه‌ بۆ ده‌ستگیركردنی لاهور شێخ جه‌نگی و چه‌ند به‌رپرسێكی‌ تری‌ به‌ره‌ی‌ گه‌ل، دوای چوار كاتژمێر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌، بەیانی رۆژی‌ هه‌ینی‌ میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی و ئاسۆ شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی غالی و چەند کەسێکی دیکەی راگەیاند، دواتریش پێكدادانه‌كان راگیران. به‌هۆی‌ شه‌ڕه‌كه‌وه‌ چه‌ندین كه‌سه‌ له‌ هه‌ردوولا كوژران و برینداربوون.

PM:08:26:24/08/2025

\"\"

\"\"

ئه‌م بابه‌ته 144
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *