به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بۆرسه و بازاڕی وزه‌ی جیهانی، نرخی نه‌وت جارێكی تر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به‌رمیلێك نه‌وتی خام گه‌یشته سه‌رووی 110 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌وه.
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خامی برنت به ڕێژه‌ی 1.6% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 110 دۆلار و 85 سه‌نت، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسی ئه‌مه‌ریكا به ڕێژه‌ی 0.3% به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 111 دۆلار و 80 سه‌نت.
ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ یه‌كشه‌م دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی به ناوی “سۆشیال تروس” هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له ئێران كرد و به وردی كاتی كۆتاییهاتنی ئه‌و ده‌رفه‌ته 10 ڕۆژییه‌ی به زیادكردنی ڕۆژێكیشهوه دیارییكرد و به پێچه‌وانه‌وه ڕووبه‌ڕووی هێرشی قورس و مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه و هه‌موو ئامانجێك له ئێران وێران ده‌كات.
















Leave a Reply