ئەمەریكا: كەرتی ئابووریمان لە كوردستان بەهێز دەكەین

بینەر: (1.1K)

كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی ئەو كارگانەی كرد كە ئەمەریكین و لە هەولێر كار دەكەن، دووپاتی لە فراوانكردنی بەشداریی ئەمەریكا لە وەبەرهێنان لە كوردستان كردەوە.

كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەولێر بڵاوی كردەوە، وێندی گرین كونسوڵی گشتیی كونسوڵگەی ئەمەریكا سەردانی كارگەی چپسی لەیز (Lays) و كارگەی (ڕۆیاڵ كان)ی كرد، لەگەڵ خاوەنی كارگەكان سەعد كۆڵەك كۆبووەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی فراوانكردنی بەشداریی كەرتی تایبەتی ئەمەریكی لە هەرێمی كوردستان.

دووپاتی كردەوە كە ئامێر و كەلوپەلی كۆمپانیای ئەمەریكیی (ستەوڵ – Stolle) بەگەڕخەری بەرهەمهێنانی براندی ئەمەریكی كۆكا كۆلا و پێپسیكۆن، دەرخەریی باڵادەستیی ئەمەریكین لە دیزاین و پیشەسازی كە بووەتە هۆی دروستكردنی هەلی كار و بەهێزكردنی ئابووریی هەرێمی كوردستان.

ئەوە لە كاتێكدایە كە جیا لەو پێوەندییە سیاسییە پتەوەی لە نێوان كوردستان و ئەمەریكادا هەیە، ئێستە دەیانەوێ‌ گەشە بە كەرتی ئابووریش لە كوردستاندا بدەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *