ئەمەریكا داوا لە هاووڵاتییانی دەكات راستەوخۆ ئەو وڵاتە جێبهێڵن

بینەر: (1.2K)

ئیدارەی واشنتن هۆشدارییەكی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە ناو خاكی ئێران كرد، داوای لێكردن بەهۆی تێكچوونی بارودۆخ و زیادبوونی گرژییەكان، دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

گرژی و خۆپێشاندانەكانی ناوخۆی ئێران بووەتە چەكداری و چەندان كەس كوژراون، ئەمەیش وایكردووە دۆخی ئەم وڵاتە زیاتر بەرەو خراپبوون بچێت.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی كانوونی دووەم، ئیدارەی واشنتن هۆشدارییەكی بەپەلەی ئاراستەی سەرجەم هاووڵاتییانی ئەمەریكی لە ناو خاكی ئێران كرد، داوای لێكردن بەهۆی تێكچوونی بارودۆخ و زیادبوونی گرژییەكان، دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن.

پەیامی ئەمەریكا لە رێگەی باڵوێزخانەكەی لە دەرەوەی ئێران كارەكانی دەكات و تێیدا هاتووە، “ئێستە ئێران بەجێبهێڵن”، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ناڕەزایەتییەكانی ئێران و هۆشدارییە لەوەی ئەم ناڕەزاییانە دەتوانن فۆرمێكی توندتر وەربگرن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *