ئەمەریكا: ئێران هەڕەشە لە هاتوچۆی دەریایی و بازرگانیی نێودەوڵەتی دەكات

بینەر: (14)

دوای ئەوەی لە 14ی ئەم مانگە سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بەسەر كەشتییەكی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا گرت، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا رای گەیاند كە هێزە چەكدارەكانی ئێران هەڵیان كوتاوەتە سەر كەشتییەكی بازرگانی لە ئاوی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز و دەستیان بەسەردا گرتووە و ئەویان بەرەو سنووری ئاویی ئێران بردووە و ئەوەش پێشێلكارییە بۆ یاسای نێودەوڵەتی.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا رای گەیاند كە هێزەكانی چاودێری رووداوەكەیان كردووە، كە سوپای پاسدارانی ئێران دەستیان بەسەر كەشتییەكی بازرگانی هەڵگری ئاڵای دوورگەكانی مارشاڵ گرتووە، كاتێك لە 14ی ئەم مانگە بە ئاوی نێودەوڵەتی لە گەرووی هورمز تێپەڕیوە، ئەندامانی سوپای پاسداران بە هەلیكۆپتەر چوونەتە سەر كەشتییەكە و بەرەو سنووری ئاویی ئێرانیان بردووە و تا ئێستەش لەوێ دەست بەسەردا گیراوە.

ئەمەریكا ئەو كارەی ئێرانی بە پێشێلكارییەكی زەقی یاسای نێودەوڵەتی دانا و ئاماژەی بۆ بەكارهێنانی هێزی سەربازی بۆ دەستگرتن بەسەر كەشتییەكی بازرگانی لە ئاوی نێودەوڵەتی كرد، كە ئەوەش هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ ئازادی هاتوچۆی دەریایی و بازرگانیی دنیایی، پێویستە ئێران بنەما یاساییەكانی كارەكەی بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بخاتە روو، لەوكاتەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریكا چاوكراوە دەبێت و لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەكان كار لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و مسۆگەركردنی ئازادیی هاتوچۆ لەو رێڕەوە گرنگە ئاوییەكان دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *