نووسراوی خەرجكردنی بڕی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ بۆ مووچەی مانگی 10 ئامادە كراوە، ئەمڕۆ پارەكە دەخرێتە سەر لقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق، سبەیش لەبارەی دوو مووچە بڕیار دەدرێت.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان تەواوی پابەندییە دارایی و یاساییەكانی خۆی بۆ ئەم مانگە جێبەجێ كردووە، ئەویش ڕادەستكردنی نەوت و ناردنی داهاتی ناوخۆ كە 120 ملیار دینارە و ناردنی لیستی پاككراوەی مووچەیە.
ئەمڕۆ دووشەم 22ـی كانوونی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی “وشە” لەسەر داوا و گوشاری وەزیرە كوردەكان، بڕگەی سێیەمی كارنامەی كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، تەرخان كراوە بۆ پرسی دارایی هەرێمی كوردستان. ئامانج لەم كۆبوونەوەیە دەركردنی بڕیارێكە بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ مووچەی مانگی 10 خەرج بكرێت.
لەبارەی چارەنووسی مووچەی مانگەكانی 11 و 12، بڕیارە لە هەمان كۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەسەر دۆزینەوەی میكانیزمێك بكرێت بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو دوو مووچەیە، بەشێوەیەك كە مافی مووچەخۆران نەفەوتێت و گەرەنتی بكرێن، تەنانەت ئەگەر دابەشكردنەكەشیان بكەوێتە ساڵی ئایندە.
















Leave a Reply