رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت باس له‌وه ده‌كات له كاتێكدا ئێران هه‌موو هه‌وڵى رزگاربوونى هه‌ژموونى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست به حزبوڵاى لبنانى به‌ستووه‌ته‌وه، عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى ئێران كردووه و داواى لێكردوون چیتر پێكهاته‌ى شیعه له لبنان نه‌خه‌نه ژێر گوشار و شه‌ڕه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 29ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت باسى له‌وه كردووه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ئێران له ناوچه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ژموونى خۆى به حزبوڵاى لبنانى بپارێزێت، له كاتێكدا پێكهاته‌ى شیعه له لبنان رووبه‌ڕووى گوشار و ئاسته‌نگ ده‌بنه‌وه، به هۆى ئه‌و كارانه‌ى ئێران و حزبوڵا ده‌یكه‌ن. بۆیه عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه له عێراق نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى به‌رپرسانى ئێران كردووه.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات نامه‌كه‌ى سیستانى به‌مدواییه ره‌وانه‌ى ئێران كراوه و سه‌رنجى داوه‌ته هه‌ستیاريى ئه‌و قۆناغه‌ى شیعه‌ى لبنان پێیدا تێده‌په‌ڕێت. هۆشدارییش ده‌دات له‌وه‌ى بابه‌ته‌كه زۆر هه‌ستياره پێویستى به پاراستنى شیعه‌كان هه‌یه.
نامه‌كه‌ى سیستانى داواى كردووه نابێت كۆمه‌ڵگه‌ى شیعه له لبنان رووبه‌ڕووى جه‌نگێكى نوێ بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بارودۆخێكى له‌م جۆره‌یش رووبدات ئه‌وا شیعه‌كان زیاتر كۆچ ده‌كه‌ن، چونكه له چه‌ند مانگى رابردوودا جه‌نگ ته‌واوى لایه‌نى كۆمه‌ڵایه‌تى شیعه‌كانى شه‌كه‌ت كردووه.
















Leave a Reply