بەر لە كۆبوونەوەی چاوەڕوانكراوی بنیامین نەتنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی لە تەلئەیب گرت و گوتەبێژەكەی رای گەیاند كە چاودێریی جموجۆڵەكانی تەلئەبیب دەكەن و بەتوندی وەڵامی هەر سەركێشییەكی دەدەنەوە.
ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی كردەوە كە وڵاتەكەی چاودێریی جموجۆڵەكانی ئیسرائیل دەكات و خۆی ئامادە كردووە، هەر سەركێشییەكی نوێی تەلئەبیب بەشێوەیەكی زۆر توندتر لە شەڕە 12 رۆژییەكەی مانگی حوزەیرانی رابردوو وەڵام دەدرێتەوە.
روونی كردەوە، هەڵسوكەوتەكانی ئیسرائیل وای كرد ئەمەریكا وەك ناوەندێكی پلاندانان و ناسەقامگیری لە ناوچەكە دەربكەوێت، پێویستە بەرپرسانی ئەمەریكا ئەو وێنەی خۆیان راست بكەنەوە.
لە ماوەی دوایی راپۆرتەكانی هەواڵ باسی ئەوەیان كرد كە سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵ دەدات لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا رازی بكات بەوەی هێرشێكی نوێی هاوبەشِ بكەنە سەر ئێران بۆ وەستانی پێشكەوتنی بەرنامە مووشەكییە بالیستییەكەی.















Leave a Reply