سوپاى ئیسرائیل ئاشكراى كرد، شه‌وى رابردوو ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ى له شارۆچكه‌ى به‌یت جنى باشوورى سووریا ئه‌نجام داوه و له ئه‌نجامى شه‌ڕ وپێكدادان 10 كه‌س له سووریا كوژراون و پێنج سه‌ربازى ئیسرائیلیش بریندارن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 28ى تشرینى دووه‌م، سوپاى ئیسرائیل ئاشكراى كردووه شه‌وى رابردوو ئۆپراسیۆنێكى تایبه‌تى له شارۆچكه‌ى به‌یت جن له باشوورى سووریا ئه‌نجام داوه. هێزێكى تایبه‌تى ره‌وانه‌ى شارۆچكه‌كه كردووه بۆ گرتنى چه‌ند كه‌سێك له رێكخراوى جه‌ماعه‌ى ئیسلامى كه پلانیان هه‌بووه هێرش بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل.
دواى گرتنى دوو كه‌س له گرووپه، هێزه‌كانى ئیسرائیل كشاونه‌ته‌وه، كه‌چى له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه و پێنج سه‌ربازى ئیسرائیلى بریندارن و دووانیان ئه‌فسه‌رن و سێ سه‌ربازه‌كه‌یش برینه‌كانیان سه‌خته. له ئه‌نجامدا شه‌ڕ وپێكدادان دروست بووه و به‌گوێره‌ى راگه‌یاندنى فه‌رمى سووریا 10 كه‌س له سوورییه‌كان كوژراون.
به‌گوێره‌ى راپۆرتى سكاى نیوز دواى رووخانى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له كانوونى یه‌كه‌مى 2024 تا ئێسته ئه‌و ئۆپراسیۆنه به گه‌وره‌ترین شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى ئیسرائیل و هێزه سوورییه‌كان داده‌نرێت.
















Leave a Reply