سوپای ئیسرائیل به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایش و تۆكمه‌تركردنی بواری ته‌ناهی” بڕیاری دا به‌كارهێنانی هه‌ر جۆره مۆبایلێك كه پشت به سیستمی ئه‌ندرۆید ده‌به‌ستێت” له ئه‌فسه‌ره‌كانی قه‌ده‌غه بكات.
ئیسرائیل ئه‌و ترسه‌ی هه‌یه دزه بكرێته ناو سیستمه سه‌ربازی و ته‌ناهییه‌كه‌ی و به‌تایبه‌ت له دوای حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ره‌وه” ده‌ستی خۆی دا‌غ كردووه و نایه‌وێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی نوێ به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێت” بۆیه‌ش ده‌ستی به رێكخستنی سیستمی پێوه‌ندییه‌كانی به‌تایبه‌تی له ریزی سوپا و هێزه ته‌ناهییه‌كاندا كردووه.
وا دیاره دزه‌كردن و هێرشی سایبه‌ری له رێگه‌ی سیستمی ئه‌ندرۆید ئاسانتره، بۆیه ئه‌و وڵاته فه‌رمانی به ئه‌فسه‌ره‌كانی داوه له كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م سیستمه دوور بكه‌ونه‌وه.
له ساڵانی رابردوودا ئه‌فسه‌ره زۆر پله‌به‌رزه‌كان بۆیان نه‌بوو له سیستمی ئه‌ندرۆید سوود وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌مجاره كۆی ئه‌فسه‌ره‌كان ده‌گرێته‌وه كه پله‌ی سه‌ربازییان له مولازم به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌یه.
















Leave a Reply