وا لە كۆتایی ساڵ نزیك دەبینەوە و هێشتا حكوومەتی لبنان نەیتوانیوە چەكی حزبوڵا دابماڵێت، هاوكات لەگەڵ گوشارەكانی ئەمەریكا و ئەوروپا و كەنداو بۆ سەر حكوومەتی لبنان بۆ دوورخستنەوەی حزبوڵا لە بڕیاردان لە لبنان و لەناوبردنی توانا سەربازییەكانی، ئیسرائیل لە كردنەئامانجی فەرماندە سەربازییەكانی بەردەوامە و لەوەش زیاتر بە نیازە هەڵمەتێكی فرەوانی سەربازی لە دژی لبنان بگرێتە بەر، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دووپاتی كردەوە كە هیچ ئاماژەیەك بۆ داماڵینی چەكی حزبوڵا نییە.
یسرائیل كاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە كۆبوونەوەیەكی داخراوی لیژنەی كاروباری دەرەوە و بەرگری لە كنێست گوتی، ناتوانرێت پێش كۆتای ئەمساڵ چەكی حزبوڵا بێتە داماڵین، بۆیە ئەگەری هەیە ئیسرائیل پەنا بۆ بەكارهێنانی هێز لە لبنان ببات، ئەگەر حزبوڵا ئەو بەڵێنە نەباتە سەر كە واشنتن پابەندی جێبەجێكردنی كردووە.
روونی كردەوە، پێم وا نییە حزبوڵا خۆویستانە دەستبەرداری چەك ببێت، ئەگەر ئەوەش روونەدات، هیچ رێگەیەكی تر نییە جگە لە پەنابردن بۆ بەكارهێنانی هێز جارێكی تر لە لبنان، ئەمەریكا كۆتای ئەمساڵی بۆ داماڵینی چەكی حزبوڵا دیاری كردووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی كردەنی بۆ ئەوە نییە، بۆیە ئەگەری هەیە شەڕێكی نوێ لە لبنان هەڵبگیرسێت، جیا لە چاوخشاندنەوەی ئیسرائیل بە رێككەوتننامەی دیاریكردنی سنووری ئاوی لە نێوان هەردوو وڵات، كە چەند خاڵێكی لاواز و كێشەی تیادایە.
















Leave a Reply