رۆیته‌رز له زاری چوار به‌رپرسی باڵای ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، گوشاره‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا زیادی كردووه، ئه‌گه‌ری زۆره له رۆژانی داهاتوودا ئۆپراسیۆنێكی نهێنی له دژی وڵاته‌كه جێبه‌جێ بكرێت. هاوكات فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانیی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر جۆره گه‌شتێكی ئاسمانی به‌سه‌ر ئاسمانی ڤه‌نزوێلای به مه‌ترسیدار راگه‌یاند.
ئه‌و به‌رپرسانه ئاماژه‌یان داوه، حكوومه‌تی تره‌مپ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌گه‌ڕ خستووه تا پێش به شه‌پۆلی گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بۆ وڵاته‌كه‌ی بگرێت، ئه‌وانه سزا بدات كه رۆڵیان له‌م كاره نایاساییه‌دا هه‌یه.
ئه‌مه‌ریكا نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلای به‌م كاره تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كردووه‌ته‌وه ده‌ستی له گواستنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ردا هه‌بێت.
دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی گوتوویانه یه‌كێك له ئامانجه‌كانی تره‌مپ بۆ هێرشكردنه سه‌ر ڤه‌نزوێلا ئه‌وه‌یه، كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی مادۆرۆ بهێنێت.
مادۆرۆ له دوای هۆگۆ چاڤێز له ساڵی 2013 به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه، چه‌ندان جار رای گه‌یاندووه كه دۆناڵد تره‌مپ ده‌یه‌وێت ئه‌و له ده‌سه‌ڵات دوور بخاته‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هێزێكی زۆری ئه‌مه‌ریكی له ده‌ریای كارائیب جێگیر كراون، فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانیی فیدراڵیی ئه‌مه‌ریكا فڕین به‌سه‌ر ئاسمانی ڤه‌نزوێلای به مه‌ترسیدار هه‌ژمار كردووه.
















Leave a Reply