ئه‌مه‌ریكا به یارمه‌تیی توركیا، توانیویه‌تی تا ئاستێك جڵه‌وی حكوومه‌تی راگوزه‌ری سووریا بكات و ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه به‌رێت، له داهاتوودا شه‌ڕی حزبوڵا و حه‌ماس و سوپای پاسداران و تیرۆر بكات، به‌ڵام له پرسی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌گه‌ڵ توركیا ناكۆكیی قووڵی هه‌یه.
چاودێرانی سیاسی و ته‌ناهی چ له ناوخۆی سووریا و توركیا و چ له ئاستی ئه‌مه‌ریكی و نێوده‌وڵه‌تی، بۆچوونه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی چاره‌نووسی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیان به‌سه‌ر دوو ئاراسته‌دا دابه‌ش كردووه كه پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن.
ئه‌وان پێیان وایه توركیا مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شێنه‌وه و ئه‌و هێزانه له داهاتووی سووریادا هیچ رۆڵێكیان نه‌بێت، ته‌نانه‌ت له چه‌ك داماڵڕێن و باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا له رووی سیاسی و سه‌ربازی، ئاوێته‌ی حكوومه‌تی سووریا و سوپای وڵاته‌كه ببن، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پێكهاته سه‌ربازییه‌ی هه‌سه‌ده هه‌یه‌تی له سوپای سووریادا رۆڵیان پێ بسپێردرێت.
له به‌رانبه‌ردا مه‌به‌ستی ئه‌مه‌ریكا له تێكه‌ڵبوونی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌گه‌ڵ سوپای سووریا ئه‌وه‌یه، وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌قامگیر و پته‌و بمێننه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانیان لهبهریهكتر هه‌ڵوه‌شێنه‌وه یان له چه‌ك داماڵڕێن، ببن به به‌شێك له سوپای سووریا.















Leave a Reply