ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی هێرشی درۆن زیان به‌ر وێستگه‌ی چێرنۆبیڵ كه‌وتووه، وێستگه‌كه چیتر ناتوانێت وه‌ك پێویست پارێزگاری له‌و تیشكه زیانبه‌خشانه بكات لێیه‌وه ده‌رده‌چن.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر چێرنۆبیڵدا هاتووه، ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه درۆنییه بوو كه له شوباتی ئه‌مساڵ رووسیا وێستگه‌كه‌ی به ئامانج گرت.
جێی باسه مۆسكۆ پێشتر چه‌ندان جار ره‌تی كردووه‌ته‌وه له پشتی هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر وێستگه‌كه بووبێت.
ئه‌و به‌شه‌ی زیانی به‌ركه‌وتووه، بریتییه له دیوار یان به‌ربه‌ستێكی پارێزگاری له چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی تیشكه زیانبه‌خشه رادیۆئهكتیڤهكان. به‌ربه‌سته‌كه له ساڵی 2016 بنیات نرا كه پۆڵاینه و به‌شێوه‌یه‌ك بنیات نرابوو لانی كه‌م به‌شی 100 ساڵ بكات.
ئۆكراینا رای گه‌یاندووه له دوای هێرشه‌كه‌وه هه‌ستیان به زیادبوونی رێژه‌ی ماده‌ی رادیۆئه‌كتیڤ نه‌كردووه. وێستگه‌كه له ساڵی 1986 ته‌قییه‌وه و له 2000 به یه‌كجاری داخرابوو.
ساڵی 2016 به بودجه‌یه‌كی دوو ملیار یۆرۆیی كه 45 وڵات تێیدا به‌شدار بوون، توانرا رێوشوێنی زۆر تۆكمه بۆ پاراستنی وێستگه‌كه بگیرێته‌به‌ر.
















Leave a Reply