ئالان حەمەسەعید: هەشت ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوت بۆ قوتابخانەكانی هەرێم تەرخان كراوە

بینەر: (971)

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، بە مەبەستی دابینكردنی گەرمی بۆ ناوەندەكانی خوێندن لە وەرزی زستاندا، بڕی هەشت ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ تەواوی قوتابخانەكانی هەرێم تەرخان كراوە.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە كرد، ئەم بڕە نەوتە بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دابین كراوە، ئامانج لەم هەنگاوە ڕەخساندنی ژینگەیەكی گونجاوە بۆ قوتابیان تا لە وەرزی سەرما و سۆڵەدا بەبێ كێشە بەردەوام بن لە خوێندن.

وەزیری پەروەردە ئەوەشی ڕوون كردەوە، پرۆسەی گەیاندنی سووتەمەنی بۆ ناوەندەكانی خوێندن دەستی پێ كردووە، بەشێوەیەك تەنیا لە پارێزگای دهۆك نزیكەی دوو ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر ناوەندەكانی خوێندندا دابەش كراوە، پرۆسەكە لە ناوچەكانی تریش بەردەوام دەبێت تا هەموو قوتابخانەكان سوودمەند دەبن.

ئێستە قوتابخانەكان رۆژانە لە كاتی دەوامدا گەرمكەرەوە پێدەكەن و بڕی پێویست نەوتیان بۆ دابین كراوە.

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی، بە مەبەستی دابینكردنی گەرمی بۆ ناوەندەكانی خوێندن لە وەرزی زستاندا، بڕی هەشت ملیۆن و 500 هەزار لیتر نەوتی سپی بۆ تەواوی قوتابخانەكانی هەرێم تەرخان كراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *